مەسرور بارزانی: ئامادەم سەردانی بەغدا بكەم

15/06/2020

نەوا
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، "پشتگیریی لە حكومەتی مستەفا كازمی دەكەین و هەر كاتێك ئامادەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانمان ئامادەم سەردانی بەغدا بكەم".
رۆژی دوو شەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی پێشوازی لە ستیفن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق رایگەیاند، ئێمە پشتگیریی لە حكومەتی مستەفا كازمی دەكەین لە پێناو چارەسەركردنی هەمو كێشەكان لە سەر بنەمای دەستور.
وتیشی: "هەر كاتێك برایانمان لە حكومەتی فیدراڵی ئامادەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانمان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە، ئامادەم سەردانی بەغدا بكەم".
لە دیدارەكەدا ستیفن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان  و حكومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ لە یەكنزیكردنەوەیان لە پێناو چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستوور، وتیشی: "عیراق و هەرێمی كوردستان بە دۆست و هاوپەیمانی خۆمان دەزانین و دەمانەوێت لەم دۆخە سەختەی ئێستادا هاوكاریان بین".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group