جێگری میری ئێزیدیان كۆچی دوایی كرد

15/06/2020

نەوا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە میر كامیران خەیری جێگری میری ئێزیدیان كۆچی دوایی كرد.
بە پێی زانیارییەكان، میر كامیران ئەم ئێوارەیە بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی شێخان كۆچی دوایی كردووە.
میر كامیران خەیری جێگر و یاریدەری كاروباری ئاینی میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیان بوو.
میر كامیران كۆلێژی یاسای تەواو كردووە و ئەندامی خولی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەران بووە و یەكێك بووە لەو كەسانەی بەشداری لە داڕشتنەوەی دەستوری عیراقدا كردووە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group