فراكسیۆنی گۆڕان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

15/06/2020

نەوا
لە راگەیەندراوێكدا فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت: "بۆ جارێكی دیكە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بە بیانوی بونی چەكدارانی پارتی كرێكاران (pkk) لە چەندین شوێن بوردومان و ھێرشیان  ئەنجامداوەو سەركۆنە و ئیدانیە توندی ئەو هێرشە دەكەین".

راگەیاندراوێك لە فراكسیۆنی گۆڕانەوە.
 دوێنێ شەو بۆ جارێكی دیكە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بە بیانوی بونی چەكدارانی پارتی كرێكاران (pkk) لە چەندین شوێن بوردومان و ھێرشیان  بۆ سەرشەنگاڵ و كامپی مەخمورو باڵاكایەتی و گۆڕەپانەكانی سیدا و شەهید ڕۆستەمی زاپ، ناوچەی وەرخاڵیی هەرێمی ئاڤاشین، ناوچەی سنینێی هەرێمی خواكورك و گۆڕەپانی شەهیدان و سەرگەلێی هەرێمی قەندیل كرد. 
ئەم هێرش و پەلامارە، پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتیەكان  و سەروەری خاكی عێراق وهەرێمی  كوردستانە. بەتایبە ت بۆ سەر كامپی مخمور كە خەڵكی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە، ئەم
 شێواز لەجەنگ و توندوتیژی  و هێرشكردنە سەر خەڵكی  مەدەنی زۆر تاقی كرایەوە، ھیچ ئەنجامێكی نەبوەو نابێت، ئەمە چەندەمین جارە ھاوڵاتیان دەكرێنە قوربانی و ڕەزو باخی بەرهەمی ساڵانەیان دەسوتێندرێت. ئێمە سەركۆنە و ئیدانیە توندی ئەو هێرشە دەكەین . داوا لە حكومەتی عێراق و بەتایبەت سەرۆكی كۆمارو وەزارەتی دەرەوە دەكەین ھەڵوێستی جدیان ھەبێت، داوا لە بەرپرسانی حكومەتی ھەرێم دەكەین لەسەر ئەم پێشێلكاریە بەدەنگ بێن. 
تاكە چارەسەر بۆ كۆتای هێنان بەتوندوتیژی جەنگ وكێشە گەلێكی ستەملێكراو  لە توركیا لە بری شەڕو زیندانی كردنی ، گەل،  دەرگای ئاشتی بكاتەوە. كێشەكان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكات. 
فراكسیۆنی گۆڕان 
٢٠٢٠/٦/١٥


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group