ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 2473 كەس

15/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی شەوی دووشەممە راگەیاندراوی 24 كاتژمێری ئامارەكانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە بڵاوكردەوە:

ڕاگەیاندراوی (24) كاتژمێری
ژمارە (111)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1-كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (15115) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (1501) هاووڵاتی لە (36) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (256) لە هەولێر، (10) لە سلێمانی، (1235) لە دهۆك. (13614) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواوكردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتینكردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (45) هاووڵاتی بوو.

2-پشكنین
لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا: (2267) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (920) هەولێر، (706) سلێمانی، (490) دهۆك، (30) ‌هەڵەبجە، (121) گەرمیان.
كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (106031).

3-دەرەنجامی 24 كاتژمێری ڕابردوو: (7) گیان لەدەستدان، (166) تووشبووی نوێ تۆماركرا بەمشێوەیەی خوارەوە:
*پارێزگای هەولێر (1) گیان لەدەستدان، (32) تووشبوو: لە گەڕەكەكانی (كوردستان، ئاری، زانكۆ، 94ی باداوە، هەولێری نوێ، 5ی حەسارۆك)، قەزای شەقڵاوە، قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.
*پارێزگای سلێمانی (6) گیان لەدەستدان، (127) تووشبوو بەم شێوەیە:
ناوشاری سلێمانی (6) گیان لەدەستدان و (100) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای پێنجوێن، قەزای دەربەندیخان، پیرەمەگرون، (5) تووشبووی نوێ گیانیان لەدەستدا و تووشبووێك كە پێشتر لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو گیانی لەدەستدا.
دەڤەری گەرمیان (22) تووشبوو: دانیشتووی قەزای كەلار، گەڕەكەكانی (سیروان، شۆڕش، شەهیدان، كلاری نوێ، حمرین، ئازادی، بەردەسوور، سەركەوتن، فەرمانبەران، بنگرد).
*پارێزگای دهۆك (2) تووشبوو: لە كەرەنتینی قەزای ئاكرێ بوون.
* پارێزگای هەڵەبجە (5) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن.

4. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (2473) تووشبوو، لەنێویاندا (54) مردن هەیە و (1036) نەخۆش چاكبوونەتەوە، ئێستا (1383) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
15 حوزەیران 2020

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group