بەهۆی گوللـەتۆپەوە دوو كەس لە هەڵەبجە گیانیانلەدەستدا

15/06/2020

نەوا
لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللـەتۆپێكی پاشماوەی رژێمی بەعس لە پارێزگای هەڵەبجە، دوو گەنج گیانیانلەدەستدا.
لەوبارەیەوە رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لەئەنجامی دەستكاریكردنی  گوللـەتۆپ لە باخێك لە دەشتی حەمەوغان، دوو گەنج گیانیانلەدەستدا، كە دانیشتوی هەڵەبجەن.
بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵیش، دوو گەنجەكە یەكێكیان كارمەندی بەرگری و فریاكەوتنە و ئەوی دیكەشیان باخەوان بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group