نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی ده‌ركرد و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیشی درێژكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاره‌كانی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتوه "راگرتنی هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهوك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان له كاتژمێر 12:00ی 15-6-2020 تا كاتژمێر 12:00ی شه‌وی 1-7-2020، هه‌روه‌ها رێگه‌ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی رێگه‌پێدانی فه‌رمی گه‌شتی بۆ پارێزگا یان ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كردوه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر له به‌ركاربونی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، راگرتنی سیسته‌می رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترونی له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه پێویستی به چاره‌سه‌ری هه‌یه و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه ئه‌وا له لایه‌ن ئه‌و پارێزگایه یان ئیداره سه‌ربه‌خۆیه كه لێی نیشته‌جێیه رێگه‌پێدانی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌و پارێزگایه یان ئیداره سه‌ربه‌خۆیه كه چاره‌سه‌ری لێ وه‌رده‌گیرێت یان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت ، و پێویسته له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی چاره‌سه‌ری یان نه‌شته‌رگه‌ری پێ بێت به پێچه‌وانه‌وه رێگای پێ نادرێت بگه‌رێته‌وه.
ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه "پێویسته له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوی رێكاره‌كانی خۆپاراستن بكرێت، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ یان پێشمه‌رگه یان ئاسایش پابه‌ندنه‌بێت به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان سزاده‌درێت".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندبن به به‌ستنی ده‌ستكێش و ده‌مامك، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بڕی 50 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن.