نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر به‌شداریكردن له خۆپیشاندانێك بۆ ئیدانه‌كردنی بۆردومانه‌كانی توركیا، چه‌ند سه‌ركرده و كادرێكی حزبی شیوعی كوردستان له هه‌ولێر ده‌ستگیركران، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو سه‌ركرده و كادره‌كانی شیوعی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئازادكران.
هیوا عومه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی یه‌كێك بووه له ده‌ستگیركراوه‌كان، كه له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی و چه‌ند كادرێكی دیكه‌ی حزبه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستویانه به‌شداریی بكه‌ن له گردبونه‌وه و خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دژی بۆردومانه‌كانی توركیا.
پێشتریش حزبی شیوعی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردبوه‌وه و رایگه‌یاندبوو، "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌و چالاكه‌وانانه‌یان ده‌ستگیركردووه، له كاتێكدا پێویست بوو حكومه‌تی هه‌رێم فراوانترین چالاكی بۆ ئیدانه‌كردنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاك و خه‌ڵكی هه‌رێم ئه‌نجام بدایه، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و چالاكوانانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی بێدیفاعی كوردستان بگه‌یه‌ننه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ستگیر ده‌كات".