نه‌وا
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌یه‌كی قه‌زای خورماتو رویداوه و له ئاكامدا، پێنج كه‌س كوژران و برینداربون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕو، كه بۆمبێكی چێنراو له ناوچه‌ی په‌لكانه‌ی سنوری نێوان قه‌زای خورماتو و پارێزگای سلێمانی به هێزێكی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرادا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، سێ كارمه‌ندی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا كوژراون و دووی دیكه‌یش برینداربون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌وكاته‌دا رویداوه، كه هێزێكی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێك بون له ناوچه‌كه‌دا.