نه‌وا
ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیاوه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ناویده‌بات و ده‌ڵێت، هێرشه‌كان وه‌كو هێما و نیشانه‌ی هێرش و پلانگێڕیه‌كی گشتگیر و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر باشوری كوردستان ده‌بینن.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی دڵنیایه له‌وه‌ی، ئه‌و هێرشانه بێ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه و ناكرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
بۆ ڕای گشتی
كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق و باشوری كوردستان، ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، وه‌كو هێما و نیشانه‌ی هێرش و پلانگێڕیه‌كی گشتگیر و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر باشوری كوردستان ده‌یبینین و به‌هیچ شێوازێك قبوڵی ناكه‌ین.
هه‌موو لایه‌ك باش ده‌زانن گه‌له‌كه‌مان له باشوری كوردستان كه‌وتۆته ڕه‌وشێكی زۆر مه‌ترسیدار و نابێت لێی بێده‌نگ بین، به‌تایبه‌تی برسیكردن و بێموچه‌یی و بێكاری ته‌واو گه‌له‌كه‌مانی ته‌نگاو كردووه، له‌كاتێكدا هه‌موو ئیمكانیه‌ته‌كان له به‌رده‌ستدایه، هه‌ر له بوجه و نه‌وت و داهاته‌كانی تر، پرسیاره‌كه لێره‌دایه بۆچی گه‌ل برسی و ته‌نگاو ده‌كرێ؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست له داگیركاری و بۆردومانكردن و كوشتن و سوتاندنی ژینگه‌ی كوردستان هیچ ده‌ستی نه‌پاراستوه و به‌رده‌وام به‌بێ ڕه‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سنوره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێ و به هه‌زاران سه‌ربازی خۆی له گه‌لێك ناوچه‌دا بڵاوه‌پێكردوه و زۆر بێباكانه له ڕێگای فڕۆكه‌كانیه‌وه به سه‌دان كیلۆمه‌تر له قو‌ڵایی عیراق و هه‌رێمدا هه‌ر له مه‌خمور و شه‌نگاڵ و هه‌ولێر و سلێمانی دهۆك بۆردومان ده‌كات و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی سڤیلی شه‌هید و بریندار كردوه و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی سوتاندوه، داخۆ بۆچی وه‌ڵامی ئه‌م ده‌ستدرێژی و سنوربه‌زاندن و بۆردومانانه‌ی توركیا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه و بێ هه‌ڵوێستن؟ ئێمه دڵنیاین ئه‌م هێرشانه بێ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه و ناكرێت، وه دیاره ده‌وڵه‌تی عێراقیش بێ ئاگا نیه له‌م هێرشانه و گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردوه.
هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر ناوچه‌كانی خانه‌قین و داقوق و كۆمه‌ڵكوژی كاكه‌ییه‌كان و ھه‌ڵمه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب له كه‌ركوك و گه‌لێك ناوچه‌ی تر له‌م كاته‌دا به‌شێكه له‌و پیلانگێڕییانه بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، گه‌لێك كه هه‌موو كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و كیمیایی بینیبێت هه‌رگیز ده‌ست له ئازادیه‌كانی خۆی به‌رنادات و به‌رخۆدانی ده‌كات، پێویسته له‌سه‌ر ڕای گشتی و نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق بێهه‌ڵوێست نه‌بن به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی له باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی و گه‌له‌كه‌مان له ته‌واوی كوردستان به‌گشتی نابێت بێوه‌ڵام بمێنێته‌وه، بۆ ده‌ربازبوونیش له‌م دۆخه، هه‌رچی زووه هه‌موو لایه‌نه ئازادیخواز و سیاسی و ڕۆشنبیره‌كان ده‌ستبه‌جێ بێینه لای یه‌كتر و به كۆده‌نگی ھه‌ڵوێست و فشاره‌كانمان چڕبكه‌ینه‌وه.