د.هەڤاڵ ئەبوبەكر و د.سەباح هەورامی داوادەكەن هەرچی زوە موچە دابەشبكرێت

16/06/2020

نەوا
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی داوادەكەن هەرچی زووە موچە دابەش بكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ (سێشەممە)، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر لەگەڵ دكتۆر سەباح هەورامی گفتوگۆیان لەسەر رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆناو دۆخی نوێی بڵاوبونەوەی پەتاكە كرد.
هەروەها داوایان ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە، كە هەرچی زووە موچەو شایستە داراییەكانی كەرتی تەندروستی و كەرتەكانی دیكەش دابەشبكات.
پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەموولایەك دڵنیادەكەنەوە، دڵسۆزانەو خۆنەویستانە بە یەك تیم و یەك پەیام و یەك ئیرادە كاری بەردەوام دەكەن بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group