نه‌وا
نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو كۆریا له‌سه‌ر سنوری هه‌ردوو وڵاته‌كه ته‌قییه‌وه و كۆریای باشور ده‌ڵێت، كۆریای باكور ته‌قاندویه‌تییه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی یونهاب-ی كۆریای باشور له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو كۆریا له ناوچه‌ی سنوریی كایسۆنگ روویداوه و دووكه‌ڵێكی زۆر له نوسینگه‌كه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه ئاشكرایكردووه، گومان ده‌كرێت كۆریای باكور نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولای ته‌قاندبێته‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆریای باشور بڵاویكرده‌وه، كۆریای باكور نوسینگه‌كه‌ی ته‌قاندوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ردوولا.
هاوكات راگه‌یاندنی فه‌رمیی كۆریای باكور ئه‌مڕۆ هۆشداریی توندی به كۆریای باشور داوه و له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی پیۆنگ یانگه‌وه رایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر كۆریای باشور رێگری له بڵابوونه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كان له دژی باكور نه‌كات، سوپای كۆریای باكور ئاماده‌یه بچێته ناوچه‌ی ناسه‌ربازی، كه پێشتر و له ساڵی 2018 له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولادا دروستكراوه.