نه‌وا
به‌هۆی پێكدادانێك له‌نێوان سوپای چین و هیندستان له‌سه‌ر سنوری نێوانیان، ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌ربازی هیندی كوژران.
له‌وباره‌یه‌وه سوپای هیندستان بڵاویكرده‌وه، روبه‌ڕوبونه‌وه تونده‌كه شه‌وی رابردو رویداوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌ره‌كه و دوو سه‌ربازه‌كه‌یان كوژراوه.
سه‌باره‌ت به روداوه‌كه‌ش، رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیندیا"ی هیندستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێكدادانه‌كه له‌نێو دۆڵی "جالوان" سه‌ر سنوری نێوان هیندستان و چین رویداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازیی له شوێنی پێكدادانه‌كه كۆده‌بنه‌وه تا دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و نه‌هێڵن ئه‌و پێكدادانه ته‌شه‌نه‌بكات.
هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی چین ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه گوایه په‌لاماری بنكه سه‌ربازییه‌كانیان داون، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه له هه‌ردوولا قوربانی هه‌یه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا بارگرژییه‌كی زۆر له‌نێوان هیندستان و چین له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری نێوانیان هاتۆته‌ئاراوه و دیداری سه‌ربازی و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیی نێوانیشیان به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه نه‌گاته پێكدادانی سه‌ربازی.
درێژی سنوری نێوان چین و هیندستان ده‌گاته سێ هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر و به‌رده‌وامه ناكۆكییان هه‌یه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی لاداخ له باكوری هیندستان.