نه‌وا
له یه‌ك كاتدا ئێران و توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی حاجی ئۆمه‌رانیان بۆردومان كرد، هه‌روه‌ها فرۆكه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناحیه‌ی كانی ماسى-یان له ئامێدی بۆردومان كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فرۆكه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گوندی ئالانه-یان له حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان كردووه، هه‌روه‌ها تۆپخانه‌كانی سوپای پاسداران هه‌مان ناوچه‌یان بۆردومان كردووه، كه هێرشه‌كان زیاتر به‌رزاییه‌كانی مارین و بێشه‌ی له سنوری گوندی ئالانه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی گرتووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵایان له ناحیه‌ی كانی ماسیی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی بۆردومانكرد، بۆردومانه‌كان له نزیك گوندی كێسته بووه و زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی ماددی به‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی كه‌وتووه.