نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتنێكیان بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له چاكسازیه‌كانی گه‌وراندا واژۆكرد، وه‌زیری ته‌ندروستیش ده‌ڵێت "ژماره‌یه‌ك توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری ته‌ندروستییان ناجێگیره".
له پاش واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی پرۆژه‌یه‌كیان واژۆكردوه بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌وران وه‌ك پێشكه‌شكردنی پێداویستی ته‌ندروستی و راهێنان به‌و تیمانه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له رابردو له‌گه‌ڵماندا بوه له قه‌یرانه‌كاندا و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه و چاكسازی و گرتوخانه‌كانی گه‌وران، ئه‌وه كارێكی پیرۆز و مرۆڤ دۆستانه‌یه و سوپاسیان ده‌كه‌ین به تایبه‌ت له چه‌ند مانگی رابردو رۆڵی باشیان بینیوه له دابینكردنی ماسك و پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ راگیراوان و چاكسازییه‌كان بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وتیشی "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ یاداشتی لێكتێگه‌یشتنمان واژۆكرد بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ چاكسازیه‌كانی گه‌وران و راهێنان به‌و تیمانه‌ی له‌و گرتوخانانه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و به ڵێنیشیان داوه قۆناغ به قۆناغ ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئامانج له‌و پرۆژه‌یه‌ش په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه له چاكسازیه‌كاندا".
سه‌باره‌ت به بایكۆتی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییش، دكتۆر سامان به‌رزنجی وتی "به‌دڵنیایی هه‌رده‌م وتومانه موچه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی زه‌روره‌تێكی گرنگه و داوامانكردوه وه‌زاره‌تی دارایی له‌كاتی به‌رده‌ستبونی پاره، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له لیستی موچه‌دا ته‌ندروستی دابنێت، ئێستاش سه‌رقاڵی دابینكردنی ئه‌و موچه‌یه‌ین".
راشیگه‌یاند، تائێستا دوو هه‌زار و 473 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، هه‌زار و 383 حاڵه‌ت تائێستا له نه‌خۆشخانه‌دا ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن، ئه‌وانیش حاڵه‌تیان جیاوازه، زۆربه‌یان نیشانه‌ی نه‌خۆشییان نییه یان نیشانه‌كانیان زۆر به‌سوكی هه‌یه، هه‌ندێك حاڵه‌تیش مامناوه‌ندن، ژماره‌یه‌كیشیان نیشانه‌كانی به‌توندی هه‌یه و هه‌ندێكیان له باری ته‌ندروستی ناجێگیردان و له‌ژێر چاودێری چڕن یان له‌ژێر ئۆكسجیندان یاخود له باری ته‌ندروستی خراپترن و له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن، به‌داخه‌وه له رۆژانی رابردوش ژماره‌یه‌ك مردن هه‌بوه.