نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عه‌مره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ھه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات به‌ھۆی كه‌می كات و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام نه‌درێت.
له‌وباره‌یه‌وه شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عه‌مره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ھه‌رێمی كوردستان وتی: "سعوودیه‌یش تا ئێستا بێ ده‌نگه له ده‌ركردنی ھه‌ر رێنماییه‌ك یان بڕیارێك كه ئایا حه‌ج ئه‌نجام ده‌درێت یان نا، بۆیه ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین و له ئه‌گه‌ری ھه‌ر بڕیارێكیش ئه‌وا حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڕیاری خۆی ده‌دات به ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه یان نا، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌ش تێچوی گه‌شته‌كه 100% زیاد ده‌كات و ھه‌م له رسومات و ھه‌م له خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ش، چونكه ئه‌گه‌ر ساڵانی پێشوتر چه‌ند كه‌سێك له ژوری ھۆتێلێك بوونایه له‌ئێستادا نابێت له یه‌ك یان دوو كه‌س زیاتر بن و بێگومان ئه‌مه‌یش كار ده‌كاته سه‌ر تێچوی گه‌شته‌كه''.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عه‌مره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی: ''به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌بوو 30ی حوزه‌یران یه‌كه‌م گه‌شتی حاجیان بۆ سعودیه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئێستا كاته‌كه له‌وه ده‌رچووه و دره‌نگه، ھه‌ر كاتێكیش ئاگادارمان بكه‌نه‌وه ئێمه تاوتوێی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ین به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه ھیچ كات نه‌ماوه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری حه‌ج چونكه ئاماده‌كاری ده‌وێت وه‌كو ئاماده‌كردنی باڵه‌خانه‌كان و شێوازی گواستنه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ھاووڵاتییان كه‌م په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ھاووڵاتییانیش ئاره‌زومه‌ندنین گه‌شته‌كه ئه‌نجام بده‌ن كه جگه له بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌یرانی دارایی‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه ھه‌یه''.
بڕیار بوو ئه‌مساڵ له 30ی حوزه‌یران یه‌كه‌م گه‌شتی حاجیانی ھه‌رێمی كوردستان بۆ سعودیه ئه‌نجام بدرێت كه تیایدا بۆ ئه‌مساڵ چوار ھه‌زار و 880 پشك بوو كه له‌نێو ده ھه‌زار و 359 كه‌سه‌وه به تیروپشك دیاریكرابوون جگه له‌وه‌ی ھه‌ندێك پشكیش بۆ كه‌سوكاری شه‌ھیدان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه حاجیان ده‌گوازنه‌وه.