نه‌وا
دوباره شانه نوستووه‌كانی داعش له نه‌ینه‌وا ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانیان له باشور و رۆژئاوای نه‌ینه‌وایان كۆنترۆڵكردووه و رۆژانه چالاكی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه شێروان دووبه‌ردانی نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه، "ره‌وشی ئه‌منیی له شاری موسڵ زۆر باشه و هێزه ئه‌منییه‌كان له رێی كامێرای چاودێرییه‌وه چاودێری شاره‌كه ده‌كه‌ن و رۆژانه چه‌كداره‌كانی داعش له شانه نوستووه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه له‌ئێستادا، به سه‌دان ناوی چه‌كدارانی داعش به وێنه و هه‌موو زانیارییه‌كانیانه‌وه له به‌رده‌ستی هه‌واڵگری عیراق دان و رۆژانه به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن"، وتیشی: "ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له رۆژئاوا و باشوری نه‌ینه‌وا كه ھێزی ئه‌منیی تیایدا زۆر كه‌مه یان ھه‌ر نییه، له‌لایه‌ن داعش كۆنترۆڵ كراوه. ساترێك له‌و ناوچانه‌دا ھه‌یه، پێشه‌وه‌ی له كۆنترۆڵی حكومه‌ت دایه و پاش ساتره‌كه‌یش له كونترۆڵی داعش دایه و قه‌ده‌غه‌یه ھاووڵاتییان بچنه پاش ساتره‌كه و پێش چه‌ند رۆژێك ھێزه‌كانی عیراق كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه به‌نزین و پێداویستییه‌كانی بۆ داعش ده‌برده ئه‌و به‌ر".
شێروان دووبه‌ردانی له باره‌ی رۆڵی ھاوپه‌یمانان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: "ئێمه وه‌كو كورد و سوننه هه‌ڵوێستمان دیاره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووین كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عیراق بمێننه‌وه و ئه‌م جموجۆڵه‌ی داعش‌یش دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق هات و به پێویستی ده‌زانین كه ئێستاش هه‌ماهه‌نگی بكرێت چونكه ئه‌و پێداویستییه پێشكه‌وتووانه‌ی سوپا كه ئه‌وان له به‌رده‌ستیان هه‌یه هێزه‌كانی عیراقی نییانه".
نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باسی له‌وه‌شكرد "دوای كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان له موسڵ شانه نوستووه‌كانی داعش توانای ئه‌وه‌یان بۆ دروستبووه كه زیاتر چالاكی چه‌كداریی ئه‌نجامبده‌ن و ھاوكاری دارایی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان وه‌رگرتنی باجه له جوتیار و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كونترۆڵی ئه‌واندان و هه‌ڕه‌شه له ھاووڵاتییان ده‌كات ئه‌گه‌ر پاره‌یان پێ نه‌دات گه‌نمه‌كانیان ده‌سووتێنن یان ئه‌ندامه‌كانی خێزانیان ده‌كوژن و جگه له‌وه‌ش پێش چه‌ند رۆژێك داعش چه‌ند جورێكی پێك ئاپی گرانبه‌ھایان كڕیه‌وه بۆ كرده‌وه‌ی چه‌كداری، ئه‌وه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعش پاره‌ی به ده‌ست ده‌گات".
شێروان دووبه‌ردانی ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات، له‌وخه‌ته‌ی ئیستراتیجیی كه له موسڵ بۆ سه‌ڵاحه‌ددین و بۆ كه‌ركوك و بۆ دیاله ده‌چێت و له چیای حه‌مرین، داعش جموجۆڵی ھه‌یه و رۆژانه ھێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ھێزه‌كانی ئه‌منیی عیراق، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق به پێویستی ده‌زانێت كه ھێزه‌كانی عیراق و ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ھاوپه‌یمانان ھه‌ماھه‌نگییه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی جموجۆله‌كانی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقیش قسه‌كانی بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه له ھه‌وڵی دروستكردنی ھه‌ماھه‌نگییه‌كدایه له‌و شێوه‌یه".