نه‌وا
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند پیاوێك داوای شوێنی زیاده‌ڕۆی كردوه له‌ناو بازاڕی شاره‌كه، به‌ڵام كه پێی نه‌دراوه چووه چوار منداڵه‌كه‌ی هێناوه و له‌به‌رده‌م شاره‌وانی ویستویه‌تی خۆی و منداڵه‌كانی بسوتێنێت.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رائد به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ع. م.) ته‌مه‌ن 48 ساڵ دانیشتوی هه‌ڵه‌بجه/ شاره‌وانی داوای شوێنێك ده‌كات له بازاڕی هه‌ڵه‌بجه پێیبدرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه چونكه ئه‌و شوێنه‌ی داوایكردوه زیاده‌ڕۆییه‌و تا ئێستا دوو كه‌سی دیكه له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه دراون به دادگا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و پیاوه دواتر چوار منداڵی له‌ماڵه‌وه ده‌هێنێت به‌بێ ئاگاداری خۆیان نه‌وت ده‌كات به‌خۆی منداڵه‌كانیدا له‌به‌رده‌م شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌و داوای ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر شوێنه‌ی پێنه‌درێت ئاگر له خۆی و منداڵه‌كانی به‌رده‌دات، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی شاره‌وانیی و یاریده‌ده‌ری ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه رێگری لێكراوه‌و له ئێستادا منداڵه‌كان و ئه‌و هاووڵاتییه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسه‌وه ره‌وانه‌ی ماڵی خۆیان ده‌كرێنه‌وه‌و كۆتایی به كێشه‌كه هاتووه.