نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا بڕیاریدا رۆژانی پێنج شه‌ممه بكرێته پشوو تاكاتێكی نادیار.
رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، نوسراوێكی ده‌ركردووه كه واژۆی به‌نگین قاسم-ی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه: "له‌به‌ر ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له‌به‌ر پاراستنی سه‌لامه‌تیی هاووڵاتییان و دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌ران، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ئه‌نجامدا، به كۆی ده‌نگ بڕیار درا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانی ده‌وامی فه‌رمی".
باس له‌وه‌شكراوه، هه‌موو رۆژه‌كانی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته ده‌كرێته پشوو تا كاتێكی نادیار له دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك و كه‌ركوك/ گه‌رمیان به‌گشت دادگاكانییه‌وه.