نه‌وا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی دو شه‌ممه له‌گه‌ڵ ستافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تێستی "كۆڤید-19"مان كردووه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ ده‌رچووه.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستیمان، رۆژی دووشه‌ممه 15 حوزه‌یران 2020 له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌مان تێستی (كۆڤید-19)مان ئه‌نجامدا. سوپاس بۆ خودا و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه نێگه‌تیڤ ده‌رچوو.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاووڵاتییان كردووه له پێناو ته‌ندروستیی خۆیان و خێزان و دۆست و كه‌سوكاریان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.