نه‌وا
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به تاپۆكردنی زه‌وی كارت و یه‌كه‌ی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و شوێنانه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانی جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی پڕۆژه‌كان كرا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تۆماركردنی زه‌وی نیشته‌جێبوونی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به شێوازی ( كارت) له شاره‌وانییه‌كان وه‌ریانگرتووه، هه‌روه‌ها ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون كه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌نجام دراون، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر كڕیاران به فه‌رمی له فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ تۆمار بكرێن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی پاره‌ی خزمه‌تگوزاریی گوند و شار و كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون تاوتوێ كرا كه پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی تێدا بكرێت به جۆرێك ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه رێك‌بخرێن كه هاوسه‌نگی هه‌بێت له نێوان توانا و باری گوزه‌رانی هاووڵاتییان له هه‌مانكاتدا پاراستنی كوالیتی خزمه‌تگوزارییه‌كان له به‌رچاو بگیرێت.
هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی یاسا و بڕیار و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خاوه‌ندارێیتی كردنی زه‌وییه‌كانی نیشته‌جێبوون كه زێده‌ڕۆییان له سه‌ر كراوه تاوتوێ كران له به‌ر ڕۆشنایی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (3) ساڵی 2019 تایبه‌ت به خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له سه‌ر كراوه ، به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت بێت بۆ نه‌هێشتنی زێده‌ڕه‌ویی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی موڵكی گشتی.