نه‌وا
ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، "(38) نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه".
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر
• هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه (٣٨) نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه، وه پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كییان بۆ كرایه‌وه كه نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه.
• كۆی گشتی چابووه‌كان گه‌یشته (۳٥٤) كه‌س.
• سوپاسی پابه‌ندبوونتان ده‌كه‌ین بۆ ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان، جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه پارێزگاری له ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
١٦ی حوزیرانی ۲٠۲٠