پەروەردە چەند بڕیارێكی لە بارەی قوتابخانە ناحكومیەكان راگەیاند

16/06/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هیچ جۆرێك نابێت قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان خوێندكاران بێبەش بكەن لە پێدانی ئەنجامی كۆتایی ساڵ (كارت)، بە پاساوی ئەوەی كە پشكی پارەی ساڵانەیان لاماوە. 
لە نوسراوێكدا كە واژۆی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەسەرە هاتووە، "پێویستە موچەی مانگانەی فەرمانبەران و مامۆستایانی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان بۆ مانگەكانی (3،4،5) بدرێت بەو شێوەیەی كە لە گریبەستەكەدا هاتووە و نابێت هیچ بڕێكی لێ كەمبكرێتەوە."
راشیگەیاندوە، پێویستە پارەی خواردن بۆ مانگەكانی 3 و 4 و 5 بەو ڕژەیەی هەژمار دەكرێت لە كۆی پارەی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندن بگەڕێنرێتەوە بۆ بەخێوكارانی قوتابی و خوێندكار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group