كۆمكاری عەرەبی دەستوەردانەكانی توركیا و ئێران لە چەند وڵاتێكی عەرەبی ئیدانە دەكات

16/06/2020 جیهان

نەوا
كۆمكاری عەرەبی دەستوەردانەكانی ئێران و توركیا لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی عیراق، سوریا و لیبیا ئیدانە دەكات.
كۆمكاری عەرەبی لەراگەیەنراوێكدا ئیدانەی دەستێوەردانی هەریەك لەحكومەتی توركیا و ئێرانیان كردوە لەپرسە ناوخۆییەكانی سوریا، عیراق لیبیا و چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی و ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو دو وڵاتە رێز لەبنەماكانی دراوسێیەتی ناگرن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.
رونیشیكردۆتەوە توركیا لە پشت رێككەوتنەكە لەگەڵ حكومەتی نیشتمانی لیبیا بەدوای چەند ئامانجێكی سیاسی، ئابوری و سەربازیەوەیە.
پێشتریش ئەحمەد ئەبوغەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی هێرشەكانی توركیای بۆ سەر چەند ناوچەیەكی عیراق بە پاساوی بوونی گەریلاكانی پەكەكە شەرمەزار كردبوو.
راشیگەیاندبوو، ئەو هێرشانە پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراق و یاسا نێەودەوڵەتیەكانە و پێویستە بە بی هیچ مەرجێك كۆتایی بەو هێرشانە بهێنێت و هێزەكانیشی لە عیراق بكێشێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group