نه‌وا
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی داوای پلازما ده‌كات بۆ توشبونی په‌تای كۆرۆناو ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "75 توشبوی په‌تاكه له سلێمانی باری ته‌ندروستیان ناجێگیره".
دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له په‌یجی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا 75 توشبوی كۆرۆنا باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌و 20 نه‌خۆشیش له دۆخێكی خراپدان.
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی داواشیكردووه، هاوكارییان بكه‌ن له پێدانی پلازما بۆ رزگاركردنی ژیانی نه‌خۆشه‌كان.