هەولێر...بەهۆی بۆنە ناخۆشەكەی شەوانی رابردو 17 پاڵاوگە داخران

16/06/2020

نەوا
راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەھۆی بۆنە ناخۆشەكەی ھەولێر 17 پاڵاوگە داخران.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاندووە، "لەدرێژەی ئەو ھەڵمەتەی لەلایەن قایمقامیەتی ھەولێرەوە دەست پێكراوە بەمەبەستی بنبڕكرنی ئەو بۆنە ناخۆشەی ماوەی دووشەوە بڵاوبووتەوە رۆژی سێ شەممە بە ئامادەبونی ڕاستەوخۆی "نەبەز عبدولحەمید" قائیمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر، ھەڵمەتی بەردەوامی داخستنی ئەو پاڵاوگانە درا كەوا سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشە بوون و ببونە ھۆی بێزاربوونی بەشێك لە دانیشتووانی شاری ھەولێر.
باس لەوەشكراوە، تاكو ئێستا 17 پاڵاوگە داخران و لەكار راگیراون، ئەو ھەڵمەتەش بەردەوام دەبێت ھەر خاوەن پاڵاوگەیەك پابەندی بڕیارەكان نەبێ روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group