سعودیە.. زیاتر لە چوار هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران

16/06/2020 جیهان

نەوا
وەزارەتی تەندروستی سعودیە رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوارهەزار و 267 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون.
هەر بەپێی راگەیەنراوێكی ئەو وەزارەتە زۆربەی حاڵەتەكان لە جەدە، ریاز و مەككە تۆمار كراون و 41 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا 136 هەزار و 315 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا و هەزار و 52 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەكە تۆمار كراون و زیاتر لە 89 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
لە وڵاتانی تری وەك قەتەر، كوەیت، ئمارات و عومانیش ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group