چین.. قوتابخانەكان دادەخرێنەوە

16/06/2020 جیهان

 نەوا
چین كە یەكەم وڵات بوو كۆرۆنای تێدا تۆمار كرا، سەرباری ئەوەی یەكەم وڵاتیش بوو كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەی راگەیاند، بەڵام جارێكی تر گیرۆدەی بوەتەوە.
دوابەدوای تۆماركردنی زیاتر لە 100 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە پەكین و كەرەنتین كردنی 11 گەڕەكی ئەو شارە، بەرپرسانی حكومی بڕیاردان رێكارەكانی خۆپارێزی توندتر بكەنەوە.
لەو چوارچێوەدا سەرجەم قوتابخانەكان داخراون و سەردانە ناپێویستەكانیش راگیراون.
زۆرینەی حاڵەتە نوێكانی كۆرۆنا لە بازاڕێكی گەورەی گۆشت فرۆشی لە پەكینی پایتەخت تۆماركراون.
تا ئێستا لە چین 83 هەزار و 221 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون، لەو ژمارەیە 78 هەزار و 377 كەس چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 634 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستا 210 نەخۆش لە ژێر چاودێریدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group