نه‌وا
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی سكرتێر، له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر نامه‌یه‌كیان بۆ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ناردووه ده‌ڵێن، ئه‌و بڕیاره نایاساییه و له‌ژێرفشاردا دراوه.
له نامه‌كه‌دا هاتوه، سه‌رۆك، جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ته‌شریعی-ی په‌رله‌مانیان نییه، بۆیه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاری ژماره 4، كه به ده‌نگی 57 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌رچووه، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ده‌ڵێن، "ئه‌و بڕیاره ته‌نها به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه". جێگر و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، دوای تێپه‌ڕبوونی 38 رۆژ له بڕیاری ژماره 4 تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ تێبینی و سه‌رنجێكی له كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا نه‌بووه، بۆیه "وادیاره ئه‌و نوسراوه‌تان له‌ژێر گوشاری سیاسی ده‌ركردووه"، ده‌شڵێن، ده‌بوو سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌كو یاساناسێك پێگه‌ی یاسایی خۆی بپاراستایه و "له‌ژێر هیچ گوشارێكدا ئه‌م نوسراوه پڕ له هه‌ڵه سیاسی و په‌یڕه‌وه‌تان واژۆ نه‌كردایه".