نه‌وا
له هه‌ولێر سێ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش توشبویه‌كی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 63 كه‌س.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ولێر ئاشكرایانكرد، شه‌وی رابردو و به‌یانیی ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاریی شاری هه‌ولێر سێ توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ته‌مه‌نیان 68 ساڵ و 55 ساڵ و 34 ساڵ بووه.
لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی راپه‌ڕین یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین راگه‌یاند، كه توشبوه‌كه دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كانی رانیه، شه‌وی رابردوو گیانیله‌ده‌ستداوه.
به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و چوار توشبوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 63 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.