نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و ڕێكخستنی خه‌رجییه‌كان و پرۆگرامی بایۆمه‌تری تاوتوێده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و چه‌ند بابه‌تی گرنگی وه‌ك ڕێكخستنی خه‌رجییه‌كان، پرۆگرامی بایۆمه‌تری و هاوبه‌شیی كه‌رته‌كانی گشتی و تایبه‌ت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بن.
پرۆگرامی بایۆمه‌تری، كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تاووتوێی ده‌كات، تایبه‌ته به موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ نه‌هێشتنی دوو موچه‌یی و ئه‌وه‌ی ناونراوه "بندیوار" كاری له‌سه‌ر كرا، له گفتوگۆكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداشدا یه‌كێك بووه له داواكارییه‌كانی به‌غدا، تا ژماره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بزانێت.