نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری لابردنی پارێزبه‌ندیی سۆران عومه‌ر، هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕیارێكی هه‌ڵه و نایاسایی و نه‌گونجاو، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش سوپاسی هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هاتووه، بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ی دروست و راستكردنه‌وه‌ی بڕیارێكی هه‌ڵه و نایاسایی و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخی نه‌خوازراوی خه‌ڵكی كوردستان، كه له‌چه‌ند قه‌یرانێكی قورس‌دا ده‌ژین.
بۆیه ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پشتگیریی هاوسه‌رۆكان و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و بڕیاره.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاره‌كه‌ی رێواز فایه‌ق-یش به هه‌نگاوێك بۆ گێرانه‌وه‌ی شكۆ بۆ سه‌رۆك و په‌رله‌مانی كوردستان وه‌سفده‌كات.