نه‌وا
به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ قه‌زای پێنجوێن ته‌رخانكرا.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 150 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه بۆ دابینكردنی پێداویستیی پزیشكی بۆ قه‌زای پێنجوێن به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19).
به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوانی په‌تاكه له‌و سنوره، پێشتر یه‌كه‌ی ئیداری و ته‌ندروستی پێنجوێن داوایان له وه‌زیری ته‌ندروستی كردبو، بۆ دابینكردنی ئامێر و پێداویستییه پزیشكییه‌كان، هاوكارییان بكرێت.