نه‌وا
واشنتۆن سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) به‌پێی یاسای قه‌یسه‌ر بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان له سوریا، سزای نوێ به‌سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د-دا بسه‌پێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه كێڵی نایت كرافت نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی راگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌ی یاسای قه‌یسه‌ر بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان له سوریا جێبه‌جێ ده‌كات، كه له 20ی كانونی یه‌كه‌می رابردودا، له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه واژۆكراوه.
یاسای قه‌یسه‌ر له 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 له‌لایه‌ن كۆنگرێس-ه‌وه په‌سه‌ندكرا بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت تا سزاكانی سه‌ر رژێمی سوریا به‌جۆرێك فراوانتربێت، تا قه‌واره و ئه‌و كه‌سانه‌ش بگرێته‌وه، كه پاڵپشتی له‌و رژێمه ده‌كه‌ن.
كێڵی نایت كرافت راشیگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌مریكا، سزای نوێ به‌سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د-دا ده‌سه‌پێنێت بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت هیچ پێشلكارییه‌ك به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا ئه‌نجامبدات و وتی "ئامانج له جێبه‌جێكردنی یاسای قه‌یسه‌ر، بێ به‌شكردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده له‌و پاڵپشتییانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی قێزه‌ون و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا به‌كاریده‌هێنێت و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسیی و ئاشتی ره‌تده‌كاته‌وه".
هه‌ریه‌ك له روسیا، چین و رژێمی سوریا به‌توندی پلانی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر دیمه‌شقدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌تیش، كه له‌ئێستادا، سوریا به قه‌یرانی زۆر خراپی ئابورییدا تێپه‌ڕده‌بێت.