نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی نوێی كۆرۆنا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رۆژی پێنج شه‌ممه ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
له ئاگاداریه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیی رایگه‌یاندووه، له پێناو پاراستنی گیانی كارمه‌ندان و هاووڵاتیان به هۆی بوونی چه‌ند حاڵه‌تێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژی پێنج شه‌ممه 18-6-2020 پشوی فه‌رمی ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی.
هاوكات كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی له په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی: "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتره حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤ له‌ناو هاتوچۆ تۆمار كراوه به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕیار درا كه رۆژی پێنج شه‌ممه پشوی فه‌رمی بێت"!!
پێشتر له رۆژی 17ی 6ی 2020 ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی هاتوچۆی ناوشار به‌هۆی نه‌دانی مووچه مانگرتنیان له‌كاره‌كانیان راگه‌یاندو رۆژی 17ی مانگیش له‌كاتژمێر 11 پێشنیوه‌ڕۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كارمه‌ندان ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان داخست‌و مانگرتنیان راگه‌یاند تاوه‌كو دابه‌شكردنی مووچه.