نه‌وا
به‌پێی نوسراوێكی ژوری ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی شوێنه گه‌شتییاریه‌كان به‌پێی چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك.
به‌پێی بڕیارێك كه واژۆی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كه هاوكات سه‌رۆكی ژوری ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنایه له پارێزگاكه له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، رۆژی چوار شه‌ممه له‌پێناو پاراستن و ئاسایش و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوكردنی بژێوی هاووڵاتیانی سنوره‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی ژوری ئۆپراسیۆن بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتییاریه‌كان به‌مه‌رج.
له مه‌رجه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ كردنه‌وه‌ی شوێنه گه‌شتییارییه‌كان هاتووه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكه رێگه پێدراوه ئه‌وا كردنه‌وه‌یان ته‌نها بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكه‌یه‌و پێویسته كارمه‌ندانی شوێنه گه‌شتییاریه‌كان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزاری هه‌ڵه‌بجه بۆیان دیاریكراوه، جگه له‌وه‌ش باس له‌وه‌كراوه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و ناحیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شت و گوزار له‌كاتی بوونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ده‌سه‌ڵاتی گرتنه‌به‌ری رێككاری پێویستیان هه‌یه".