نه‌وا-لاڤه كورده
پلازمای كه‌سانی چاكبوه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێت بۆ توشبوان و له‌ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له چاره‌سه‌ری ئه‌وانه‌ی بارودۆخی ته‌ندروستییان خراپه، هه‌ربۆیه ته‌ندروستی هه‌ولێر و سلێمانی داوایان له كه‌سانی چاكبوه‌وه هه‌یه پلازما ببه‌خشن و هاوكاری كه‌سانی توشبو بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكیی بانكی خوێنی هه‌ولێریش ده‌ڵێت "پلازمای هه‌مو چاكبوه‌یه‌كی كۆرۆنا به‌كارناهێنرێت، ده‌بێت دژه ته‌نی دروستكردبێت، چونكه هه‌یه له كۆرۆنا چاكبوه‌ته‌وه و دژه ته‌ن له پلازماكه‌یدا دروستنه‌بوه".
دكتۆر هونه‌ر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكیی بانكی خوێنی هه‌ولێر له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "توێژینه‌وه‌یه‌كمان نییه سه‌باره‌ت به پلازمای كه‌سانی چاكبوه‌وه و به‌كارهێنانی وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ توشبوانی كۆرۆنا، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی وڵاتانی تر كه هه‌ن پێمان ده‌ڵێن توشبو هه‌یه بێ پلازما چاكبوه‌ته‌وه و هه‌شه پلازمای وه‌رگرتوه چاكنه‌بوه و گیانیله‌ده‌ستداوه، كه‌واته گریمانه‌یه‌ك نییه و هیچ سه‌لمێنراوێك نییه، كه پلازمای چاكبوه‌كان توشبوه‌كان چاكبكاته‌وه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه "به دوو جۆر پلازما وه‌رده‌گیرێت، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بوتڵێك خوێن وه‌رده‌گیرێت و دواتر پێكهاته‌كان جیاده‌كرێنه‌وه، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه ته‌نها پلازما وه‌رده‌گیرێت و پێكهاته‌كانی دیكه ده‌خرێته‌وه ناو كه‌سه‌كه، له‌ئێستادا به شێوازی دووه‌م كارده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی پلازمای كه‌سانی چاكبوه‌وه له كۆرۆنا، هه‌روه‌ها پلازما له هه‌مو چاكبوه‌وه‌یه‌ك وه‌رناگیرێت، چونكه هه‌یه چاكبوه‌ته‌وه و دژه ته‌نی دروست نه‌كردوه، ده‌بێت دژه ته‌ن له پلازماكه‌دا دروستببێت و به‌پێی ستانداردی جیهانی، كه دیاریكراوه، بڕه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی وتی "له‌ئێستادا ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی بۆ توشبوانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێن، كه پزیشكانی پسپۆڕ خۆیان بڕیاری لێده‌ده‌ن، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نییه بۆ چاكبونه‌وه و له بارودۆخێكی ته‌ندروستی ناجێگیردان پلازمای كه‌سانی چاكبوه‌وه له ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ به‌كارده‌هێنرێت، كه له سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستمان به‌و چاره‌سه‌ره كرد و ئه‌نجامێكی باشی هه‌بو، راسته ئه‌و چاره‌سه‌ره پێشتر له وڵاتان و بۆ نه‌خۆشی دیكه به‌كارهاتوه".
وتیشی "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه داوا له كه‌سانی چاكبوه‌وه له كۆرۆنا ده‌كه‌ین بێن پلازما ببه‌خشن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ده‌مه‌وه هاتن زۆر كه‌مه و رایده‌گه‌یه‌نم به‌هۆی به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی ئه‌وان ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌وانه‌ی بارودۆخیان خراپه زیاد ده‌كات".