نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، 16 كه‌سی دیكه له هه‌رێم به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه و 166 حاڵه‌تی نوێش تۆماركراون. له گه‌رمیانیش توشبویه‌كی ته‌مه‌ن 42 ساڵ گیانیله‌ده‌ستدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا دوو هه‌زار و 821 حاڵه‌تی توشبون و 75 حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له هه‌رێم تۆماركراون و یه‌ك هه‌زار 123 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ (چوارشه‌ممه) توشبویه‌كی كۆرۆنا له گه‌رمیان گیانیله‌ده‌ستدا، كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵه و دانیشتوی قه‌زای كه‌لاره.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، دوێنێ ئه‌و هاووڵاتییه داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار تایبه‌ت به كۆرۆنا كراوه و به‌كاریگه‌ریی نه‌خۆشییه‌كه، گیانیله‌ده‌ستداوه.