نه‌وا
ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی بۆ رێككه‌وتنی په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و هه‌موو سورییه‌كاندا ده‌بێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له دیمه‌شق به‌یاننامه‌یه‌كی به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بڵاوكرده‌وه، پشتیوانی له رێككه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا "ئه‌نه‌كه‌سه" و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده" ده‌كات و رایده‌گه‌یێنیت، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ئاراسته‌ی تێگه‌یشتنی زیاتر و هاوئاهه‌نگیی پراكتیكی، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كورد و هه‌موو سوورییه‌كاندا ده‌بێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه به هێمایه‌ك بۆ هه‌نگاوێكی گرنگ به‌ئاراسته‌ی هاوئاهه‌نگیی سیاسیی زیاتر له‌نێوان گروپه سیاسییه كوردییه‌كانی سوریا ده‌زانێت، ئه‌وه‌ش به پاڵپشتیی ئه‌مریكا.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه هه‌ردوو شاند دوپاتیانكردوه‌ته‌وه رێككه‌وتنی دهۆك ده‌كه‌نه بنه‌مای دانوستاندنه‌كانیان.
پشتیوانییه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له سوریا له‌كاتێكدایه، كه شاندی پارته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورد و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد "ئه‌نه‌كه‌سه" به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می گفتوگۆكانیان بۆ یه‌كڕیزی كورد له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.