وەزیری تەندروستی: بەهەند وەرنەگرتنی كۆرۆنا پێشبینییە بۆ مردنی دەیان كەس لە رۆژێكدا

18/06/2020

نەوا
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهەند وەرنەگرتنی كۆرۆنا پێشبینییە بۆ مردنی دەیان كەس لە رۆژێكدا.
پەیجی فەرمی وەزارەتی تەندروستی لە زاری دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیرەوە بڵاویكردەوە، بەهەند وەرنەگرتنی كۆرۆنا و پابەندنەبون بە رێنماییە تەندروستییەكان و خاوبونەوەی رێككارەكانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەكی ترسناكە.
وتوشیەتی "ئەو بەهەند وەرنەگرتنە سەرەتایەكە بۆ پێشبینیكردنی تەشەنەكردنی توشبون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربونی رێژەی مردن بۆ دەیان لە رۆژێكدا".
بەگوێرەی راگەیەندراوی شەوی رابردوی وەزارەتی تەندروستی، تائێستا دوو هەزار و 821 حاڵەتی توشبون و 75 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون، هەزار و 123 كەسیش چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group