نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی شێرپه‌نجه له سلێمانی رایگه‌یاند، 12 كارمه‌ند و پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
دكتۆر دۆستی نه‌جات به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌وباره‌یه‌وه رونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت "سێ پزیشك و نۆ كارمه‌ندی ته‌ندروستیی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و ئێستا له ژێر چاودێریی پزیشكیدان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر فه‌رهاد محه‌مه‌د مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، دوای پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه‌دا ده‌ركه‌وت چوار كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، كه دوو پیاوی ته‌مه‌ن (54 و 46) ساڵان و ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 70ساڵ و كوڕێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 19 ساڵه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوو له توشبوه‌كان دانیشتوی ناو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دووانه‌كه‌ی دیكه‌یان دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌كییه‌ی كاكه‌مه‌ندن و نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه، له‌ئێستاشدا له ژێر چاودێریی پزیشكیدان.