نه‌وا
دكتۆر ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت "زۆر به‌خێرایی ره‌وشه‌كه ئاسایی كرایه‌وه و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ڤایرۆسی كۆرۆنا شلكرانه‌وه، بۆیه سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵبوونی هاووڵاتییان به‌یه‌كتر وای كرد له هه‌ڵكشانی دووه‌مدا دۆخه‌كه سه‌ختر بێت".
تا ئێستا ٤٨ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تۆماركراوه و له‌ئێستادا، ٢١ حاڵه‌ت له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی ته‌ندروستیی ژماره‌یه‌كیان ناجێگیره.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر ئازاد مسته‌فا سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای پارێزگاكه له‌باره‌ی تووشبووانی كۆرۆناوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبووان له هه‌ڵكشاندایه و وتی: "هه‌ڵكشانی دووه‌م له ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یشی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره دۆخه‌كه سه‌ختتره، حاڵه‌ته‌كه پێچه‌وانه بۆته‌وه، پێشتر له هه‌ڵكشانی یه‌كه‌مدا خۆمان ده‌چووین رووپێوییمان ده‌كرد و له گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كاندا كه‌سانی تووشبوومان ده‌دۆزیه‌وه، به‌ڵام ئێستا هاووڵاتییان به نه‌خۆشی و به‌هۆی ئازاری جه‌سته‌یانه‌وه خۆیان دێنه نه‌خۆشخانه‌ی 'وه‌فا'".
وتیشی "ئێستا سه‌رنج ده‌ده‌ینه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نیشانه‌یان هه‌یه له میانی 10 رۆژدا، 22 حاڵه‌ت داخڵ كراون له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئازاد مسته‌فا سه‌باره‌ت به ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له پارێزگاكه به نزیكه‌یی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات به‌پێی ئه‌و داتا جیهانیانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه له كۆی هه‌ر 100 كه‌سێك، ته‌نها 20یان نیشانه‌كه‌یان تیادا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانه له‌سه‌دا 10 واته 10 كه‌سیان به‌قورسی ده‌یگرن و رێژه‌ی مردن له‌سه‌دا دوو ده‌بێت.