نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی رۆژئاوای كوردستانی به‌رێژه‌ی 150% زیادكرد.
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا بڕیارێكی ده‌ركردووه، تیایدا كرێی كار و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر به رێژه‌ی 150% زیادكراوه، زیادكردنه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه به گرێبه‌ست له دامه‌زراوه‌كانی خۆسه‌ر كارده‌كه‌ن.
زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له رۆژی 1-6 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و موچه‌خۆرانی رۆژئاوای كوردستان موچه‌ی ئه‌م مانگه‌یان به‌زیادكراوی وه‌رده‌گرن.