نه‌وا
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به دروستكردنی هه‌ژماری بانكی بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه رۆژی 17ی حوزه‌یران ده‌رچووه‌و واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره تێیدا بڕیاردراوه، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیدا، هه‌ژماری بانكی بۆ موچه‌خۆران بكرێته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌یان پێ بدرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه، وه‌زیری دارایی داوایكردوه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری پێویست بگرنه به‌رو نوسراو ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێریای بكه‌ن.
به‌پێی بڕگه‌یه‌ك له یاسای چاكسازی له موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین، پێویسته سه‌رجه‌م موچه‌خۆران هه‌ژماری بانكیان بۆ بكرێته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌كه‌نیان وه‌ربگرن.