عیراق.. 96 كەسی تر بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 100 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 140 كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون  و 96 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 184 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەكە، تائێستا 45 هەزار و 402 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 21 هەزار 112 كەسیش چاكبوونەتەوە و هەزار و 756 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group