ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم راگەیەنرا

29/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 232 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیەنراوەكە

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٢٥)

1. كەرەنتین: (١٢٦ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
١٢٢٧ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٢١ شوێنی جیاواز (٥٧٧ هەولێر)،(١٥٦ سلێمانی)، (٤٩٤ دهۆك).

2. پشكنین: (١٧٧١ پشكنینی نوێ)
(٦١٨ هەولێر)
(٣٠٢ سلێمانی)
(٤٧٦ دهۆك)
(٢٥٤ گەرمیان)
(٣١ هەڵەبجە)
(٩٠ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٢٣٢ تووشبووی نوێ)
(٨٥ هەولێر)
(٤٦ سلێمانی ، ٥٩ گەرمیان، ٢٧ ڕاپەڕین)
(١ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)

4. چاكبوون: (٩٢ چاكبوون)
(٦٣ هەولێر)
(١٩ گەرمیان)
(٦ دهۆك)
(٤ هەلەبجە)

5. مردن: (١٤ مردن)
(١ هەولێر)
(١١ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(١ هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ١٦٤٦٣ هاوڵاتی (١٥٢٣٦ دەرچوو)
پشكنین ١٣٢٦٦٣ (٦١٢٤٤ هەولێر، ٤١٥٤٨ سلێمانی، ٢٨٨١٩ دهۆك، ١٠٥٢ هەلەبجە)
تووشبوون ٥٩٠٤ (١٣٢٢ هەولێر، ٤٢٢٩ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١٨٠ هەلەبجە)
چاكبوون ١٧٦٧ (٧٧٩ هەولێر، ٧٩٣ سلێمانی، ١٣٩ دهۆك، ٥٦ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٩٣٧ (٥١٧ هەولێر، ٣٢٦٦ سلێمانی، ٣٤ دهۆك، ١٢٠ هەلەبجە)
مردن ٢٠٠ (٢٦ هەولێر، ١٧٠ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٩ حوزەیران ٢٠٢٠


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group