هەپەگە كوژرانی 22 سەربازی توركیای راگەیاند

30/06/2020

نەوا
باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند، لە زنجیرەیەك چالاكی گەریلاكانیان لانی كەم 22 سەربازی توركیا كوژراون.
بەپێی راگەیەنراوێكی هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) گەریلاكانیان لە چەند ناوچەیەكی حەفتانین، شەمزینان و خواكورك چالاكیان لە دژی سەربازانی تورك ئەنجام داوە.
راشیگەیاندووە، ئەوەی بۆیان دەركەوتووە، 22 سەربازی توركیا كوژراون و ئەنجامی هەندێك چالاكیشیان تا ئێستا بۆ دەرنەكەوتووە.
هەپەگە ئاشكراشی كردوە، لەو شەڕانەدا گەریلایەكیان بە ناوی بروسك بۆتان شەهید كراوە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

"چالاكی هێزەكانمان لەدژی سوپای داگیركەری تورك لە هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیركەری بەردەوامە. زانیاری لەبارەی چالاكی هێزەكانمان كە لە زۆر دەڤەر لە داگیركەرانیانداوە بەم شێوەیەیە:

٢٦ی حوزەیران هێزەكانمان لە دەڤەری شەدارا چالاكیەكی لەدژی یەكینەكانی دوژمن ئەنجامدا. لەو چالاكیە كاریگەرەدا ٢ سەربازی دوژمن سزادران.

٢٩ی حوزەیران هێزەكانی پاراستنی ئاسمانیمان كاتژمێر ١١:٤٥ لەدژی داگیركەران لە گردی شەهید بێریڤان چالاكیان ئەنجامدا. زانیاری لەبارەی ئەو چالاكیە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە.

هەمان ڕۆژ كاتژمێر ١٤:٠٠ داگیركەران كاتێك لە گردی خانتوور بەرەو دۆڵی بەرازانەوە دەچوون هیزەكانمان یەكینەیەكی دوژمنیان خستە ژێركۆنتڕۆڵیان و چالاكیان ئەنجامدا. لەو چالاكیەدا هێزەكانمان لەنزیكەوە بە كاریگەری لە دوژمنیاندا و ١٠ سەربازیان سزادا. هێزەكانمان تا كاتژمێرەكانی ئێوارە لە دوژمنیاندا و گولەیان لە یەكینەكانی دوژمن باراند كە بەرگیریان دەكرد. لەو چالاكیەدا تا كاتژمێرەكانی شەو ناو بە ناو شەڕ بەردەوام بوو، كاتێك زانیاری زیاتر لەسەر ئەو چالاكیە گەیشتە دەستمان بۆ ڕای گشتی بڵاویدەكەینەوە.

كاتژمێر ١٤:٣٠ هێزەكانمان لە دەڤەری گردی دووپشك لەدژی سەربازە داگیركەرەكانی تورك چالاكیان ئەنجامدا و قەناسبەدەستەكانمان چالاكیان كرد. لەو چالاكیەدا سەربازێك سزادرا.

كاتژمیر ١٦:٣٠ هێزەكانمان لە گردی كاتۆسوول بە قەناس لە دوژمنیاندا و لەو چالاكیەدا سەربازێك كوژرا.

شەمزینان

هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لەدژی سوپای داگیركەری تورك چالاكی ئەنجامدا. زانیاری لەبارەی چالاكیەكە بەم شێوەیەیە:

٢٨ی حوزەیران كاتژمێر ٠٨:٥٠ هێزەكانمان لەدژی سەربازە داگیركەرەكان لە گردی لەیلەكی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاكیان بە قەناس ئەنجامدا و سەربازێك سزادرا.

٢٩ی حوزەیران كاتژمیر ١٤:٣٠ هیزەكانمان لەدژی سەربازە داگیركەرەكان لە گردی جبری قەرەقۆلی بێزەلێی ناوچەی شەمزینان چالاكیان ئەنجامدا. لەو چالاكیەدا كە بە بەهێزی لە سەنگەر و بارەگاكانی دوژمندرا، ژمارەی كوژراو  و بریندارەكانی دوژمن نەزانرا.

خواكورك

٢٩ی حوزەیران كاتژمێر ١٢:٣٠ هێزەكانمان لە هەرێمی خواكورك لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا لە گردی كۆردینە چالاكیەكی لەبەرانبەر سەربازە داگیركەرەكان ئەنجامدا. لەو چالاكیە سەركەوتوویەدا لە سەنگەر و پەناگاكانی دوژمندرا و سەنگەر و پەناگاكان لەسەر سەری ٤ سەرباز وێرانكرا. سوپای داگیركەری تورك دوای چالاكیەدا بە هەلیكۆپتەر هێرشی كرد و بە هەلیكۆپتەری سكورسكی كوژراو و بریندارەكانی گواستەوە.

هەمان ڕۆژ سوپای داگیركەری تورك لەنیوان گردی لێلیكان و كەڤۆرتێ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن كرد. هێزەكانمان دوژمنیان كۆنتڕۆڵ كرد و كاتژمیر ١٦:٣٠ لە یەكینەكانی دوژمنیاندا. دوای چالاكیەكە یەكینەكانی دوژمن هەوڵیاندا دەستوەردان بكەنەوە بەڵام هێزە قەناسبەدەستەكانمان چالاكیان ئەنجامدایەوە. لەو چالاكیەدا ٣ سەربازی دوژمن سزادران.

ساجا بۆردومانكرا

٢٩ی حوزەیران كاتژمیر ١٤:٣٠ سوپای داگیركەری بە فڕۆكە جەنگیەكان گۆرەپانی ساجار هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی میدیای بۆردومان كرد. لە بۆردومانەكەدا هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوت.

ناسنامەی گەریلایەك كە شەهید بووە ئاشكرا كرا
لە ڕاگەیەنراوی خۆماندا لە ٢٩ی حوزەیراندا باسی ئەوەمان كردبوو كە ٢٥ی حوزەیران هێزەكانمان لە گۆڕەپانی دۆڵی حەیدەرانی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ چالاكیان ئەنجامدا. لە چالاكیەكەدا ئۆتۆمبێڵێكی دوژمن تێكشكێنرا و ٤ سەرباز سزادران و دوای چالاكیەكە ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا و هاوڕێكەمان بروسك بۆتان شەهید بوو. زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێكەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: بروسك بۆتان

ناو و پاشناو: حەسەن كانات

شوێنی لەدایكبوون: شڕنەخ

ناوی دایك و باوك" ئاسیا – سەبری

كات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ گەڤەڕ

هاوڕێكەمان بروسك لە جزیر لە ناو خانەوادەیەكی وڵاتپارێز لەدایك بووە. بەهۆی ئەوەی لەناو خیزانێكی بەو شێوەیەدا گەورە بوو كە هەموو كاتێك خاوەنداریان لە بەها وڵاتپارێزیەكان دەكرد، بە گەنجێتی بووەتە ئەڤینداری تەڤگەری ئازادی كورد. تێگەیشت تا كۆتایی بە فاشیزم و داگیركەری تورك لەسەر كوردستان نەهێنرێت كورد ئازاد نابن و لەم چوارچێوەیەدا ڕووی كردە ناو ڕیزەكانی تەڤگەری ئازادی. هاوڕێ بروسك كە بڕیاریدا لە چیاكانی كوردستان گەریلایەتی بكات، بڕیاریدا لە چوار پارچەی كوردستان بۆ گەلەكەمان تێكۆشان بكات. لەگەڵ ئەوەی گەنج بوو زۆر چالاك بوو و لە ڕووی سەربازیەوە خۆی بەرەو پێشەوە برد. لە ماوەیەكی كەمدا بووە گەریلایەكی زیرەكی مۆدێرنیتەی دیموكراتیك و لە بەرەی پێشەوە لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورك بە بەرپرسیاری پارێزگاری لە گەلەكەمان كرد. تا دوایین ساتی ژیانی تێكۆشانێكی گەورەی كرد و لە هەموو ساتێكی ژیانی گەریلایەتی خۆیدا بە شێوەیەی تێركەر ژیا و رەنجێكی زۆر كێشا.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ شەهید بروسك و هەموو گەلی كوردستانی وڵاتپارێز دەكەین و سوێند دەخۆین تا خەون و خەیالێ شەهیدەكانمان كە ژیان لەگەڵ ڕێبەری ئازاد و كوردستانێكی ئازادە جێبەجێ نەكەین، دەست لە تێكۆشانی سەرفرازی بەرنەدەین."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group