نه‌وا
ژنێك به‌هۆى لێدانه‌وه له‌لایه‌ن برایه‌كییه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌دات و پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ش رایگه‌یاند، تۆمه‌تباره‌كه كارمه‌ندی پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتنه و ده‌ستگیركراوه.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه، رائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كاتژمێر سێ و 30 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌رمى ژنێكی 32 ساڵان، كه دانیشتوى پارێزگاى سلێمانییه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه و پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه له‌لایه‌ن برایه‌كییه‌وه كوژراوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، براكه‌ى 34 ساڵه و كارمه‌ندی پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتنه و دانیشتوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه، دواى ئه‌وه‌ی بردویه‌تییه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، به‌هۆى كێشه‌ى خێزانییه‌وه لێى داوه و له ئه‌نجامدا گیانیله‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراوه و دانى ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به‌پێى یاسا له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه راگیراوه، ته‌رمى ژنه‌كه‌ش راده‌ستى پزیشكى دادوه‌رى كراوه.