نهێنییەكی نوێ لەبارەی كۆرۆناوە ئاشكرادەكرێت

07/07/2020 جیهان

نەوا
شارەزایەكی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ئاشكرایدەكات، ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش دەركەوتنی لە چین، لە چەندین ناوچەی دیكەی جیهاندا هەبوە و ڤایرۆسێكی شاراوە بوە، دواتر لە ژینگەیەكی گونجاوی وەك ووهان دەركەوتوە.
تائێستا بۆچونەكان لەسەر ئەوەن ڤایرسی كۆرۆنای نوێ‌  COVID -19لە بازاڕی خواردنە دەریاییەكانی شاری ووهانی چین دەركەوتوە و چەندین وڵاتی جیهان لەسەروشیانەوە ئەمریكا، پەكین بە بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسەكە تۆمەتباردەكەن.
تۆم جیفرسۆن شارەزا لە "ناوەندی پزیشكی بنیادنراو لەسەر بەڵگە" لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی رایگەیاندوە، بەپێی زنجیرەیەك دۆزینەوەی نوێ‌ دەركەوتوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش راگەیاندنی لە ئاسیا و بەتایبەتی چین، لە چەندین ناوچەی جیهاندا هەبوە.
رونیشیكردوەتەوە، بنچینەی ڤایرۆسەكە جیهانییە و چاوەڕێی دەرفەتی گونجاوی كردوە بۆ بڵاوبونەوەی بەشێوەیەكی خێرا، نمونەی ڤایرۆسەكە پێش دەركەوتنیشی لە چین، لە ئیسپانیا، ئیتاڵیا و بەڕازیل دۆزراونەتەوە، پێشی وایە دەبێت ڤایرۆسەكە رێگەی تری هەبێت بۆ گواستنەوە، كە تائێستا بەهۆی خێرایی بڵاوبونەوەی، ئاشكرانەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group