ئه‌مریكا له‌ باره‌ی دۆسیه‌ی هیشام هاشمیه‌وه‌ داوایه‌كی له‌ عیراق هه‌یه‌

08/07/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای دادگایی كردن و سزادانی بكوژانی هیشام هاشمی چاودێر و شرۆڤه‌كاری سیاسی ده‌كات.

مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كوشتنی چاودێرە سیاسییەكەی عێراقی بە هەوڵێكی قێزەون وەسف كرد و داوای لە حكوومەتی عێراق كرد بكوژانی ناوبراو بدۆزێتەوە و رادەستی دادگایان بكات.

وتیشی، عیراق پیاوێكی ئازای لەدەست دا، كە ژیانی خۆی تەرخان كردبوو بۆ ئاشكراكردنی پیلانگێڕییەكانی داعش و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش داوە كە هاشمی لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە هەڕەشەی كوشتنی لێ كرابوو.

شه‌وی دووشه‌ممه‌ هیشام هاشمی كه‌ ره‌خنه‌گری ئێران و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌بوو، له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌ شاری به‌غدا له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group