نرخی نه‌وتی برێنت دابه‌زی و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌مریكایه
09/07/2020
نه‌وا
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به 43 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.28 دابه‌زیوه و به 43 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی خۆرئاوای تێكساس (WTI)، به 40 دۆلار و 78 سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، نه‌وتی خاوی بازرگانیی عه‌مباركراو له وڵات‌دا له هه‌فته‌ی رابردودا، پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل (سه‌دا 1.1) زیادی كردووه و به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 539 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به‌ئاراسته‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی سێ ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل بوو.
به‌هۆی زیادبوونی نه‌وتی خاوی بازرگانیی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهاندا، چاوه‌ڕوانی لاوازبونی به‌كاربردنی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا له چاره‌كی سێیه‌می ساڵدا به‌هێزكردوه، ئه‌وه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیی هه‌یه له‌سه‌ر نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكا، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه، كه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت له‌مساڵدا كه‌مبێت، ئه‌وه‌ش گوشاری سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیاد ده‌كات.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه خاوی برێنت له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٤٠ سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ١٤ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و یه‌ك سه‌نت بمێنێته‌وه.